Use APKPure App
Get حوکمەکانی بانگ و قامەت old version APK for Android
حوكمهكانی بانگ و قامهت
بانگ لەزمانەوانیدا: بەواتای زانین و ئاشكراكردن دێت, سەرچاوەكەشی بەم شێوەیە وەرگیراوە (التأذين مصدر أذن- يؤذن- أذانا, ومؤذا), وە دەوترێت (أذنت بهذا الأمر), ڕێگەم بەم كارە دا, واتە: زانیم, یان دەوترێت آذنني فلان, فڵان كەس پێی وتم ، واتە: ئاگاداری كردمەوە (1).
هەر وەكو خوای گەورە فەرموویەتی: [وأذن في الناس بالحج], [الحج: 27], واتە: [جاڕ بدە بە ناو خەڵكیدا كاتێك دێنە لات بۆ حەج], واتە: ئاگاداریان بكەرەوە.
هەروەها الأَذَانُ ، وَالْأيْنُ وَالتَأيْنُ هەموویان بە واتای بانگكردنە بۆ نوێژ (2).
بانگ لە ڕوانگەی شەرعەوە: زیكرێكی تایبەتە كه ئایينی ئیسلام دایناوە بۆ ئاگاداركردنەوە بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان و, بانگكردنی موسڵمانانە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو عیبادەتە (3), وە لەلایەن زانایانەوە چەند پێناسەیەکی تری بۆکراوە وەکو:
• بریتیيە لە بانگەوازكردن بۆ نوێژ بە ند وتەیەكی تایبەت (4).
• عبادەتێكی خواییە بە بانگەوازكردن بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان بە چەند وتەیەكی دیاریكراو (5).
كەواتە بانگدان عیبادەتە وەكو چۆن بەجێگەیاندنی نوێژ و زەكات و حج و ڕۆژوو عیبادەتن.
Telechargé par
Bố CuBin
Nécessite Android
Android 4.4+
Catégories
Signaler
Use APKPure App
Get حوکمەکانی بانگ و قامەت old version APK for Android
Use APKPure App
Get حوکمەکانی بانگ و قامەت old version APK for Android